بانگه‌وازێك له تۆری به‌رگری ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه
بۆ /1- رایگشتی و سه‌رجه‌م پارته سیاسیه‌كانی كوردستان
2- رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌رگریكاران له مافی مرۆڤ.
3-چالاكوانانی مه‌ده‌نی و نوسه‌ران و ڕۆشنبیران له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كوردستان.
ئاشكرایه كه كوردستانیش به شێكه له‌و جیهانه‌ی كه مۆركی گه‌نده‌ڵی به‌سه‌ریدا زاڵه، ئه‌م ڕاستیه‌ش ڕۆژانه له زاری سه‌رۆك و به‌رپرسانی حیزبی و حكومییه‌وه دانی پیادا ده‌نرێت، بۆیه پێویستی به گۆڕانكاری ڕیشه‌یی به په‌له هه‌یه، له‌سه‌رجه‌م كایه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا.
هه‌ر بۆیه خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕۆژانه توڕه‌یی و بێزاری خۆیان له‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌ره‌بڕێت كه (20) ساڵه كوردستانیان توشی سه‌دان قه‌یرانی سیاسی و ئازادیی و بێكاری و گه‌نده‌ڵی كردوه،.هه‌ر له‌م ده‌رئه‌نجامه‌شه‌وه ئه‌گه‌رێكی چاوه‌روانكراوه كه هه‌ركات و ساتێكی خه‌ڵك بڕژێته سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناره‌زایه‌تی و توره‌ی خۆی ده‌رببرێت و داوای ماف و ئازادی و دابینكردنی پێویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بكه‌ن. له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت ده‌سه‌ڵات و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌شێوازی مه‌ده‌نی و دورله‌توندوتیژی وه‌ڵامی توره‌ی خه‌لك بداته‌وه و ئاسایشی ژیانی خه‌ڵك بپارێزێت.
بۆیه ئێمه وه‌ك تۆڕی به‌رگری له ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك ئه‌و داواكاریانه ئاراسته‌ی هه‌موولایه‌ك ئه‌كه‌ینه‌وه له پێناو ئاسایش و پاراستنی ئه‌زمون و گیانی حه‌ڵكی كوردستان .
1- داوا له سه‌رجه‌م رۆشنبیران و نوسه‌ران و خه‌ڵكانی ئازادیخواز ئه‌كه‌ین كه به‌په‌له هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه بده‌ن و هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆستانه‌ی خۆیان له‌سه‌ر روداوه‌كان ده‌رببرن.
2- داوا له ته‌واوی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئه‌كه‌ین، كه بێنه‌سه‌ر خه‌ت و پستیوانی له داخوازییه ره‌واكانی خه‌ڵك بكه‌ن و نه‌هێڵن به‌ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه‌دا ببرێت و به‌ئامانجی تێكدانی ره‌وشه‌كه، وه له‌رێگه‌ی خۆیانه‌وه چاودێری وردی ئه‌و توندوتیژیه‌بكه‌ن كه روئه‌دات.
3- ده‌بێت سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كانی سه‌رگۆره‌پانی كوردستان، ئه‌وراستیه‌بزانن كه هه‌ریه‌كه‌یان له‌م دۆخه‌به‌رپرسن و ده‌بێت ده‌ست به‌جێ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشه‌كه بده‌ن و هیچ پارت و لایه‌نێك له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌م دۆخه نائارامه‌دا نیه.
4- ده‌بێت حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی یاسایی و هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌وراستیه‌بزانن كه به‌رپرسیارێتی ژیان و ئاسایشی خه‌ڵك له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه، وه نابێت به‌بیانوی ململانێی سیاسی ده‌رفه‌ت بۆ كوشتنی خه‌ڵك و ئاژاوه‌گێری دروست بكه‌ن.
5- ئێمه وه‌ك به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و مرۆیی ،هۆشداری به جه‌ماوه‌ری كوردستان و رایگشتی ئه‌ده‌ین كه ململانێ سیاسیه‌كانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وه‌مان پێده‌لێن كه خه‌ریكه جارێكی تر كوردستان روبه‌روی جه‌نگێكی ناوخۆی ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌نها زیانمه‌ند خه‌ڵكی كوردستانه،بۆیه
6-هۆشداری ده‌ده‌ینه ده‌سه‌ڵات كه به ته‌قه كردن و خه‌ڵك كوشتن مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵا توره‌بوه‌ن و هه‌ڵچونه‌كانی جه‌ماوه‌رنه‌كه‌ن، ته‌نیا به‌خۆداچونه‌وه ده‌رفه‌ته له‌به‌رده‌میان ئه‌وه‌ی ده‌ستیشی به‌خوێنی خه‌ڵك سوربووه به‌هه‌ربیانویه‌ك بوبێت ده‌بیت بدرینه‌دادگا.
تۆری به‌رگری له ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك.
19-2-2011
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق