له‌جیاتی بڕینی ده‌ستی خه‌ڵك، ده‌ستی گرانی، بێكاری‌و ناعه‌داڵه‌تی ببڕن!
نا بۆ توندوتیژی، به‌ڵێ بۆ عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی!فازڵ میرانی به‌هۆی بۆچوونه‌كانی، به‌رپرسه له به‌هێزكردنی گیانی عه‌سكه‌ریتاری و ره‌وایه‌تی به چه‌ك به‌كارهێنان ده‌دا وبه‌مه گیانی خه‌ڵك به هه‌رزان ده‌زانێ.
ده‌بێ كاك فازڵ بزانێ كه زۆربه‌ی حكومه‌ته‌كان دژ به خۆپیشاندانه توندوتیژه‌كان گازی فرمێسك رژ، ئاوڕژ و كێبڵ به‌كارده‌هێنن.
كاك فازڵ و به‌رپرسه‌كانیتری حزب و حكومه‌ت و لایه‌نه‌كان هۆی سه‌ره‌كی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان له‌بیركردووه و باسی ئه‌وه ناكه‌ن كه خه‌ڵكی كوردستان داخوازی هه‌یه. ئێمه داوا ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین با له‌جیاتی گێره‌شێوێنی، گرژكردنی بارودۆخه‌كه‌و موزایه‌ده‌كردن به‌سه‌ر یه‌ك، به عه‌قل و هوشیاری و حیكمه‌ته‌وه چاو له ناعه‌داڵه‌تییه‌كان بكه‌ن و چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
ئێمه له‌كاتێكدا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژ به به‌كارهێنانی توندوتیژین و خۆپیشاندانه‌كه‌مان له كاتژمێری 3.45كۆتایی پێهێنا و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرسیار نین له رووداوه‌كانی پاش ئه‌و كاتژمێره.
ئێمه داواده‌كه‌ین:
1-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ر جێبه‌جێ بكات.
2-به‌رپرسان له كوشتن و برینداركردنی خۆپیشانده‌ران و سوتاندنی باره‌گاكانی گۆڕان دادگایی بكرێن.
3-پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لێبووردن بكات بۆ بۆچوونه نابه‌جێكانی فازڵ میرانی.
تۆڕی به‌رگری له‌ماف‌و ئازادیه‌كانی خه‌ڵك
19/2/2011
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق