پاش ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌سه‌رپه‌رشتی تۆره‌كه‌مان به‌ئامانجی پیرۆزبایی له‌گه‌لی تونس و میسر وه هۆشداریدان به ده‌سه‌لات به‌ئامانجی ئه‌نجامدانی چاك سازی. له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر‌و نیودا چه‌ندین لایه‌نی سیاسی وكه‌سایه‌تی په پامی خۆیان ئاراسته كرد به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه به‌سرودی نیشتمانی كۆتایی پێهات. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌و ئیواره‌یه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك په لاماری هه‌ندێك باره‌گای حیزبیان دا له په‌رچه كرداریشدا پاسه‌وانه كان به فیشه‌ك وه‌ڵامیان دانه‌وه قوربانیشی لێكه‌وته‌وه.ئاشكرایه ئه‌م ره‌فتاره‌ش دژبه یاسا‌و پیوه‌ره نیوده‌وله‌تیه‌كانه.ئێمه ئیدانه‌ی هه‌ر كارێكی توندوتیژین له‌هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت به تایبه‌تیش شێوازی ته‌قه كردن وكوشتنی خه‌لك.
تۆڕیی به‌رگریی له ماف وئازادییه‌كانی خه‌ڵك 17-2-2011
7:00pm
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق