الجمعة، 18 فبراير 2011

چەكی دەستمان پێنوسە، چارەنوسمان وەك تونسە

چەكی دەستمان پێنوسە، چارەنوسمان وەك تونسە

كاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆی رۆژی 17/2/2011 بەر درەكی سەرای شاری سلێمانی بووە ساحەی تەحریری كوردستان و بە سەدان هاوڵاتی لە چین و توێژە جیاجیاكان تێیدا ئامادە بوون بە مەبەستی پشتیوانی لە شۆڕشەكانی گەلی تونس ومیسر و بەئاگاهێنانەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان. هاوڵاتیانی كۆبووەوەی بەردەركی سەرا بە وتنەوەی چەندین دروشمی جۆراوجۆر گوزارشتیان لە ناڕەزایەتیەكان و هاروایان دەكرد (چەكی دەستمان پێنوسە، چارەنوسمان وەك تونسە). خەسرەو سایە چالاكەوانی سیاسی لە لێدوانێكیدا بۆ چەترپرێس رایگەیاند: ئەمە رەنگدانەوەیەكە وەك شەپۆلێكی شۆڕشگێڕی كە وڵاتانی ناوچەكەی گرتۆتەوە و بیست ساڵا دەسەڵاتدارێتی حزبە ناسیۆنالیستەكانی كوردستان نەیانتوانیوە وەڵامی خواستەكانی خەڵكی بدەنەوە.. بۆیە ئەم شەپۆلە كوردستانیشی گرتۆتەوە..لەناو ئاپۆڕەی  هاوڵاتیاندا پیاوێكی تەمەن سەروو هەفتا ساڵە كە پیشەی
فرۆشتنی كۆرەوی بوو هاواری لە گۆڕینی دەسەڵات دەكرد و پێیوابوو ئەم حكومڕانیەی ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستاندا هەیە تەواو نایەكسان و كەندەڵەو پێویستی بە گۆڕین هەیە.
دروشمەكانی (كوانێ‌ داهاتی نەوت و وڵات چۆڵا كەن دەسەڵاتداران و چەندان دروشمی دیكە و بەرزكردنەوەی پەنچا دیناری چاپی نوێ‌ و نان لەگەڵا دروشمەكاندا هێندەی تر هاوڵاتیانی دەهێنایە سەر ئەو باوەڕئەی كە كاتی دەسەڵاتدارای ئەم دەسەڵاتدارانە نەوەماوە وەك ئەو دروشمەی دەیانوتەوە (تا كار لەكار نەترازاوە، دەسەڵات كاتت نەماوە) پاش كۆتاییهێنان بە كۆبوونەوە جەماوەرییەكەی بەردەركی سەرای شاری سلێمانی هاوڵاتیان لەگەڵا گوزەركردنیان بەلای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستاندا و لەئەنجامی خڕبوونەوەی هاوڵاتیان لەبەردەم لقی چواردا تەقەلە هاوڵاتیان كراوە و زیاتر لە (9) بریندار و دوو كوژراویشی لێكەوتۆتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق