لە بەیاننامەیەكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە رێكخەرانی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ رووبەڕوی دادگا دەكاتەوە. ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەكەیە.
بەیاننامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە رووداوەكانی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی سلێمانی
رۆژی 17-2-2011 لەشاری سلێمانی خۆپیشاندانێك سازكرا كە چەند لایەنێك تێیدا بەشدار بوون، بەڵام بەشێك لەگێرەشێوێنەكانی ناو خۆپیشاندانەكە بوونە هۆی ئەوەی رووداوی نەخوازراوی لێ بكەوێتەوەو لەمیانی خۆپیشاندانەكەدا بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو هێرشیان كردە سەر بارەگای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئەگەرچی شوێنی دیاركراوی پێشوەخت بۆ خۆپیشاندانەكە بەگوێرەی ئەو مۆڵەتە رەسمییەی لەپارێزگای سلێمانی وەریان گرتبوو، بەردەركی سەرای شاری سلێمانی بوو، بۆیەشە لایەنە ئەمنییەكانی حكومەتی هەرێم رێوشوێنی ئەمنیی پێویستیان لەشوێنی راگەیەنراوی ئەو خۆپیشاندانە گرتە بەر، بەڵام بەشێك لەخۆپیشاندەرە گێرە شێوێنەكان هێرشیان كردە سەر بارەگای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان و لەئاكامدا كوژراوو چەندین برینداری لێ كەوتەوە.
لەكاتێكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانی توندی خۆی سەبارەت بەو رووداوە و ئاكامەكانی رادەگەیەنێت، داوا لەخەڵكی سەربەرزی كوردستان و بەتایبەتیش خەڵكی خۆڕاگری شاری سلێمانی و سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكات، كە بەگیانی لێپرسراوێتی و بەئاراستەی هێور كردنەوەی بارودۆخەكە هاوكاری حكومەت بن و هەموو هەوڵەكانیان بخەنە گەڕ، تا رێگە نەدرێت هەندێك خەڵكی گێرەشێوێن، لەژێر پەردەی خۆپیشاندان و (كۆبوونەوەی جەماوەریدا) گیان و ئاسایش و ئارامی هاووڵاتییان بخەنە مەترسی و ناوبانگی كورد و كوردستانی خۆشەویستیش لەكەدار بكەن.
حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی دەكاتەوە كە خۆپیشاندان و ئازادی رادەربڕین و كۆبوونەوەی جەماوەریی لەچوارچێوەی یاسا و بەشێوازی مەدەنییانەی دوور لەتوندو تیژی، مافی رەوای هەموو لایەكە، لەهەمان كاتیشدا حكومەتی هەرێم هەموو لایەك دڵنیا دەكاتەوە كە بەپشت بەستن بەیاسا و بۆ پاراستنی ئەو سەقامگیرییەی لە كوردستاندا هەیە، سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە بەتوندی بەرپەرچی هەر هەوڵێكی گێرەشێوێنان بدەنەوە كە ببنە هۆی مەترسی بۆ سەر گیان و ماڵی هاووڵاتییان، لەهەمان كاتیشدا حكومەتی هەرێمی كوردستان لێكۆڵینەوەی ورد لەم رووداوەی ئەمڕۆی شاری سلێمانی دەكات و هەر گێرەشێوێنێكی بەرپرسی ئەم رووداوە رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەكاتەوە.

116 جار خوێندراوهتهوه |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق