الأربعاء، 25 مايو 2011

گفتو گۆی رادیوی هاوپشتی لەگەل ئاکۆخلیلزاد وتەبێزی تۆری بەرگری لەماف ئازادیەکانی خەڵک

بەرنامەکانی هاوپشتی
تایبەت بە هێرشە خوێناوی‌یەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەر خۆپیشاندەرانی سلێمانی
رۆژی شەممە ١٩ ی فێبریوەری ٢٠١١
19/02/2011 15:26:00

بکە تکایە بۆ گوێگرتن کرتە لەسەرئەو بەستەرە
http://hawpshti.com/kurdi/bernamakani_radio/5446.html

تایبەت بە هێرشە خوێناوی‌یەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەر خۆپیشاندەرانی سلێمانی




لە ڕۆژی ١٧ ی فێبریوەری ٢٠١١ خەڵکی ناڕازی لەسەر داوای تٶری بەرگری لە ماف و ئازادی‌یەکانی خەڵک دەستیان دایە خۆپیشاندان لە سلێمانی و دواتر خۆپیشاندەران بە ڕێپیوان بەڕێ کەوتن بە ناو شاردا . لە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجامی بێکاری بەربڵاو و نەبوونی خزمەتگوزاری‌یە سەرەتایی‌یەکانی ژیان بە درێژایی چەندین ساڵ بێزاری و توڕەیی خۆیان بە شیعاردان ( بڕوخێ ، بڕوخێ ، میللەت هەمووی برسی‌یە چۆڵی کەن ئەو کورسی‌یە) و بەردهاویشتن بەرامبەر دەسەلات دەربڕی. بەلام چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تەققە وەلامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە ، دەزگا ئەمنی‌یەکانی دەسەلات تاوکو ئێستا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بە دەقیقی ناخەنە روو ، بەلام ئەوەی تاکو ئێستا زانراوە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی رێژوان عەلی لە بەردەمی لقی چواری پارتیدا کوژراوە و بە دەیان کەسی تریش بریندارن. هاوپشتی بۆ ڕووماڵکردن و پشتگیریکردن لە خواستە ڕەواکانی خۆپیشاندەران بەرنامەی تایبەتی سازداو لە بەرنامەکانی داهاتووشدا درێژەیان پێئەدات.

بەرنامەکانی ئەمڕۆمان ڕۆژی ١٩ ی فێبریوەری بەم شیوەیە بەڕیوەچوو

وتووێژ لەگەڵ ئاکۆ خەلیل زادە لە تۆڕی بەرگرى لە ماف و ئازادییەکانى خەڵک
وتووێژ لەگەڵ عوسمانی حاجی مارف سکرتێری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.
وتووێژ لەگەڵ ڕەحمان غەریب ڕۆژنامەنووس و نوێنەری سەنتەری میترۆ
وتووێژ لەگەڵ کاردۆ محەمەد لە فراکسیۆنی گۆڕان
وتوویژ لەگەڵ دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراقی
وتووێژ لەگەڵ کاژاو جەمال جێگری سەرنوسەری ڕۆژنامەی هاوڵاتی
وتووێژ لەگەڵ جەمال موحسین لە ناو خۆپیشاندەرانی ئەمڕۆ ١٩-٢ لە بەردەرکی سەرای سلێمانی

ئەمەو لە چەند ولاتی جیاجیاوە گوێگرانی هاوپشتی بەشداری گەرموگوڕی بەرنامەکەیان کرد.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق