یەکەم پەیکەری کەر لە شاری سلێمانی پەردەی لەسەر لادرا
مەلاو کەر، هونەرو سیاسەت؟! جیاوازیان چیە لە تێروانییان بۆ هیماکان-سیمبوڵەکان لە ووتنی حەقیقەت؟؟!!
ئاڵا له‌تیف
(په‌ی…كه‌ره!) كه‌ی زیره‌ك میره ڕوبه‌ڕووی پێشوازی جیاواز ده‌بێته‌وه، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به په‌یكه‌ری حیزبی كه‌رانی ده‌ناسێنن، هه‌ندێك به‌هاوخه‌باتی كوردی داده‌نێن‌و هه‌ندێكیش به به‌تاڵ له‌گه‌یاندنی په‌یام‌و گاڵته‌كردن به‌مرۆڤ‌و قه‌ڵه‌می ده‌زانن، په‌یجی ئه‌نتی په‌یكه‌ره‌ی فه‌یس بووكیش نایه‌وێت كه‌ر ببێته سینبولی شاره‌كه.
(په‌ی..كه‌ره!) له ئاژانسه‌كاندا
لادانی په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری (په‌ی..كه‌ره!) له‌رۆژی 11/4 له‌پاركی نالی، له‌لایه‌ن چه‌ندین كه‌ناڵی ناوخۆیی‌و بیانییه‌وه رووماڵكرا، خاڵی هاوبه‌شی زۆرینه‌ی روماڵكردنه بیانییه‌كانیش له‌وه‌دا یه‌كیگرته‌وه كه په‌ی..كه‌ره‌كه‌ی زیره‌ك میره په‌یكه‌ره سینبولییه‌كه‌ی حیزبی كه‌رانه له‌كوردستان.
تۆڕی هه‌واڵی BBC له راپۆرتێكیدا ده‌رباره‌ی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه به‌مانشێتێك نووسیویه‌تی «حیزبی كه‌ران له كوردستان په‌یكه‌رێك بۆ سینبوله‌كه‌ی دروست ده‌كات«. له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه «حیزبی كه‌ران، كه حیزبێكی سیاسییه له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق په‌یكه‌رێك بۆ سینبولی حیزبه‌كه‌ی به‌جل‌وبه‌رگی مرۆڤه‌وه دروست ده‌كات«.
له‌و راپۆرته‌دا عومه‌ر كڵۆڵ سكرتێری گشتی حیزبی كه‌ران بۆ BBC وتویه‌تی «هیوادارم ئه‌و په‌یكه‌ره هانده‌رێك بێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان، كه بتوانن مامه‌ڵه‌یه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كاندا بكه‌ن، به‌تایبه‌تی كه‌ر«.
ده‌رباره‌ی ناساندنی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی زیره‌ك میره وه‌كه سینبولی حیزبی كه‌ران له زۆرینه‌ی روماڵكردنه رۆژنامه‌نووسییه‌كاندا، زیره‌ك میره، له‌لێدوانێكیدا بۆ هاوڵاتی ره‌تیده‌كاته‌وه كه په‌یكه‌ره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به حیزبی كه‌رانه‌وه هه‌بێت.
زیره‌ك وتی «به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به حیزبی كه‌رانه‌وه نییه، ئه‌م كاره‌ی من له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه ته‌نانه‌ت له‌ڕووه فه‌لسه‌فییه‌كه‌یه‌وه زۆر تایبه‌تتره‌و دوور‌و نزیك ئه‌م پرۆژه‌یه هیچ شتێك نایبه‌ستێته‌وه به‌و حیزبه‌وه«.
زیره‌ك ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات «كه به‌و پێیه‌ی ئه‌و حیزبه داكۆكی له‌و ئاژه‌ڵه ده‌كات‌و پرۆژه‌كه‌ی منیش له فۆڕمێكی كه‌ر ئامێزدایه ره‌نگه هه‌ندێكجار خه‌ڵك‌و رۆژنامه‌نووسانیش به‌و شێوه‌یه بیبینن بێ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن«. ئه‌و په‌یكه‌رسازه جه‌ختده‌كاته‌وه كه‌په‌یكه‌ره‌كه‌ی ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ی كارێكی شێوه‌كارییه كارێكی تایبه‌ت به بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت‌و گروپ‌و لایه‌نێكی دیاریكراو نییه.
چی ده‌ڵێن ده‌رباره‌ی په‌ی..كه‌ره؟
هه‌ندێك به‌داهێنانێكی ناوازه‌و پرۆژه‌یه‌كی سه‌رسام ده‌یبینن، هه‌ندێك به پرۆژه‌یه‌كی به‌تاڵ له رێچكه شكێنی ده‌یبینن.
لفلێتی تایبه‌ت به په‌ی..كه‌ره، وته‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی 4 كه‌سایه‌تی ناسراو (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، مه‌زهه‌ری خالقی، شێرزاد حه‌سه‌ن، رێبوار سیوه‌یلی) له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌وان له نووسینه‌كانیاندا هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیان بۆ ئه‌و كاره هونه‌رییه‌ی زیره‌ك میره كردووه. شێرزاد حه‌سه‌ن له‌نوسینه‌كه‌یدا به‌ناونیشانی «داهێنانێكی ناوازه (په‌ی..كه‌ره)« نووسیویه‌تی «ره‌نگه په‌یكه‌ره بۆخۆی به‌ختی چاكی نه‌بێت له‌ناو ژینگه‌ی ئێمه‌دا وه‌ها ئاسان جێگه‌ی ببێته‌وه.. زۆر ئاسان ئاماده‌ین شیكردنه‌وه‌ی دیكه‌ی بۆ بكه‌ین«.
شێرزاد حه‌سه‌ن له‌به‌شێكی دیكه‌دا نووسیویه‌تی «ئێمه‌ی ئاقڵ‌و ئه‌فه‌ندی، كه سه‌یری ئه‌و په‌یكه‌ره ده‌كه‌ین، رێك سه‌یری خۆمان ده‌كه‌ین، گه‌ر ئه‌وه‌یان راست بێت، كه ئێمه له‌خه‌یاڵی خۆماندا ئه‌و گیانداره به‌ڕه‌مزی بێ ده‌ماغی‌و گه‌مژه‌یی ده‌زانین، چونكه گه‌ر دڕنده‌یی‌و گه‌مژه‌یی دوو دۆخی لێكدراون‌و ئاوێته‌ن، ئه‌وه دیاره كه هیچ روح له‌به‌رێك به‌قه‌د مرۆڤ وێرانگه‌ر‌و دڕنده نه‌بووه«.
رێبوار سیوه‌یلی له نووسینه‌كه‌یدا بۆ په‌ی…كه‌ره وتویه‌تی «تۆ له‌م جێگایه‌دا ئه‌م نه‌ریته هونه‌رییه به‌جێدێڵیت كه ئاژه‌ڵ له‌بیر ده‌كات‌و دواجار له‌رێگه‌ی ئه‌م هونه‌ره شازه‌شه‌وه، ئاژه‌ڵێك به‌درێژایی كولتورێكی ده‌وڵه‌مه‌ند گاڵته‌و سوكایه‌تی پێكراوه، به‌رجه‌سته‌ی ده‌كه‌یته‌وه‌و له‌هه‌مان كاتدا به‌مرۆڤی ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌ڵێی، ئه‌م فۆرمه‌ی تۆ هه‌ته ئاژه‌ڵیش ده‌توانێت هه‌یبێت«.
په‌ی..كه‌ره‌كه‌ی زیره‌ك میره ته‌نها جێگه‌ی ده‌ستخۆشی‌و پێشوازی كردنی كه‌سایه‌تی‌و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی نه‌بوو، به‌ڵكو چه‌ندین پرسیار‌و ره‌خنه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
شارا كه‌ریم، هاوڵاتییه‌كی نیشته‌جێی شاری سلێمانییه، ئه‌و پێیوایه پڕۆژه‌كه به‌تاڵه له رێچكه شكێنی، وتی «په‌یكه‌رێكی وا هه‌رزان‌و مه‌تریاڵێكی وا ترسناك ناتوانێت شۆڕشی گه‌وره‌ی پێ هه‌ڵبگیرسێنرێت‌و رێچكه شكێن بێت«.
توانا نه‌قشبه‌ندی، هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی شاری سلێمانییه، ئه‌و بۆچوونه‌كانی خۆی له‌چوارچێوه‌ی چه‌ند پرسیارێكدا ئاڕاسته‌ی زیره‌ك میره ده‌كات‌و ده‌ڵێت «ئه‌گه‌ر ئامانج ئه‌وه‌یه په‌یكه‌ر بۆ كه‌ر دروست بكرێت ئه‌م قات‌و بۆینباخ‌و سێ قه‌ڵه‌مه‌ی گیرفانی بۆچییه، ئه‌گه‌ر تانه دانه له خوێنه‌واره‌كانی وڵات ئه‌مه كاره‌ساته، ئه‌گه‌ر ئامانج ئه‌وه‌یه كه ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی دروست كراوون شایسته نین ئه‌وه هه‌ر ئیهانه‌یه به میلله‌تێك، ئه‌گه‌ر له هۆنراوه‌كه‌ی نالی‌یه‌وه هاتووه، ئه‌وه كاره‌ساته نالی به‌سه‌رۆكی حیزبی كه‌ران بزانیت«.
نه‌هرۆ شه‌وقی، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده شێوه‌كاره‌كانی شاری سلێمانی، ئه‌و پێیوایه ئه‌م شێواز‌و فۆڕمه ساتیر ئامێزانه ده‌كرێت كاری له‌سه‌ر بكرێت كاتێك كه له‌رێگه‌یه‌وه په‌یامێكی گه‌وره ببه‌خشێت‌و هه‌موو ره‌هه‌نده‌كان بپێكێت كه خۆی له‌ناو كۆنسێپتێكدا ببینێته‌وه‌و له‌دیدێكی هونه‌رییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، شه‌وقی ده‌ڵێت «به‌ڵام من هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م ئه‌م تێگه‌یشتنه تاك ره‌هه‌ندییه‌م له دیدێكی هونه‌رییه‌وه بۆ كۆنابێته‌وه، پۆرترێتی كه‌رێك (سینبۆلێك بۆ نه‌فامی‌و بێ مێشكی) به‌قات‌و بۆینباخه‌وه، ده‌كرا ئه‌و په‌یكه‌ره له‌به‌رده‌می حیزبی كه‌رانه‌كه‌ی عومه‌ر كڵۆڵ دابنرێت، چونكه وێڕای ئه‌و قه‌سیده‌یه نه‌بێت كه نالی گه‌وره بۆ كه‌ری وتووه هیچ شتێك به‌نالی‌و باخی نالی له‌سلێمانی كۆی ناكاته‌وه.
زیره‌ك میره
بۆچی په‌ی..كه‌ره‌ی دروستكرد؟
به‌بۆچوونی زیره‌ك میره، دروستكردنی په‌ی..كه‌ره، كۆمه‌ڵێك فه‌لسه‌فه‌ی له‌پشته‌وه‌یه، ئه‌و په‌یكه‌رسازه ئاماژه به‌وه ده‌كات، مرۆڤایه‌تی به‌گشتی مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌دا‌و ده‌ڵێت »ئێمه‌ی كورد زۆر كه‌ڵكمان له‌و ئاژه‌ڵه وه‌رگرتووه له‌چه‌ند روویه‌كه‌وه، له‌لایه‌كه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌كی كشتوكاڵی بووین‌و هه‌میشه ئیشمان به كه‌ر بووه، به‌حوكمی جوگرافیای شاخاویشمان ئه‌و ئاژه‌ڵه كه‌ڵكی زۆری پێگه‌یاندووین له‌كاری رۆژانه‌ماندا، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هه‌موو شۆڕشه‌كانی كورد به‌سه‌ر پشتی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌وه بووه».
زیره‌ك باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له‌هه‌موو جیهان ئاژه‌ڵی كه‌ر یه‌كێكه له‌ئاژه‌ڵه زۆر تایبه‌ت‌و زیره‌ك‌و خۆڕاگره‌كان هه‌ربۆیه ده‌بینیت حیزێكی گه‌وره‌ی وه‌ك حیزبی كۆماری ئه‌مریكا لۆگۆكه‌یان وێنه‌ی گوێدرێژێكه.
هۆنراوه‌كه‌ی نالی پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی زیره‌ك بووه بۆ دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی، ئه‌و پێیوایه یه‌كه‌مین هۆنراوه‌ی ئاژه‌ڵدۆستییه له‌ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا كه نالی بۆ گوێدرێژه‌كه‌ی خۆیی نووسیوه، هه‌ربۆیه به‌لای زیره‌كه‌وه پاركی نالی شایسته‌ترین شوێنیش بووه بۆ لێدانانی په‌یكه‌ره‌كه.
په‌یجی ئه‌نتی په‌یكه‌ره له فه‌یس بووك‌و دوو كه‌مپینیش بۆ پشتیوانی په‌یكه‌ره دروستده‌بن
ئه‌نتی په‌یكه‌ره ئه‌و په‌یجه‌ی فه‌یس بووكه كه‌له‌دوای نمایشكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌وه دروستكراوه، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و په‌یجه به‌دروشمی »نامه‌وێت كه‌ر ببێته سینبولی شاره‌كه‌م» داواده‌كه‌ن ئه‌و په‌یكه‌ره لاببرێت.
جیاواز له‌و په‌یجه‌ی فه‌یس بووك، دوو كه‌مپینی دیكه بۆ پشتیوانی كردنی مانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یكه‌ره له‌شوێنی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چن، كه ئه‌و دوو كه‌مپینه له‌لایه‌ن نووسه‌ران‌و رۆشنبیران‌و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان‌و رۆژنامه‌نووسانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن.
زیره‌ك میره ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ دژایه‌تیكردنی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی له‌ئارادان ده‌ڵێت »كارێك زیندووه كه ئه‌و جۆره دایه‌لۆگانه لای جه‌ماوه‌ر دروست بكات، رێزم هه‌یه بۆ تێڕوانینی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه».
زیره‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كاره‌كه‌ی ئه‌و نه‌ته‌شهیره به‌هیچ كه‌سێك‌و نه تیرۆریستی، وتی »ته‌نها كارێكی هونه‌رییه‌و هه‌موو مه‌رجێكی هونه‌ری تێدایه‌و لابردنی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ش به قسه‌ی چه‌ند كه‌سێكی ناحاڵی له ره‌وتی هونه‌ری شێوه‌كاری مۆدێرن، ئه‌و خه‌ونه له‌بار ده‌بات كه چیتر داوای پایته‌حتی رۆشنبیری بكرێت».
پێكهاته‌ی په‌ی..كه‌ره
به دژه ژینگه داده‌نرێت
چاودێرێكی ژینگه رایده‌گه‌یه‌نێت كه مادده‌ی فایبه‌ر گلاس له دروستكردنی ئه‌و په‌یكه‌ره‌دا به‌كارهێنراوه، كه‌ئه‌ویش ماده‌یه‌كی دژه ژینگه‌یه‌و له‌زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهاندا ئه‌و مادده‌یه قه‌ده‌غه‌كراوه.
زیره‌ك میره ئه‌و بۆچوونانه به‌بۆچوونی لاكۆڵان وه‌سف ده‌كات‌و ده‌ڵێت »راسته ئه‌و مادده‌یه‌ی له‌دروستكردنیدا به‌كارهێناوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یكه‌ره بۆماوه‌ی 400 ساڵ له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه بێت وه‌ك ئه‌و زیانه نییه كه ماتۆڕسكیلێك له‌ماوه‌ی 5 خوله‌كدا ده‌یگه‌یه‌نێت به‌ژینگه».
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق