ئەمڕۆ وەزارەتى پێشمەرگەو وەزارەتى ناوخۆ دروستکردتى ژورێکى عەمەلیاتیان راگەیاند بۆ دەستگیرکردنى نزیکەى سێ هەزار داواکراو لە هەر سێ پارێزگاکەى هەرێمى کوردستان.
مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەمانگى چوارى ئەمساڵدا فەرمانێکى دەکرد بۆ ده‌ستگیرکردنی سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌لایه‌ن دادگاکانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ ده‌رچووه.
جەبار یاوەر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند هەردوو وەزارەتى ناوخۆ‌و پێشمەرگەلیژنه‌یه‌کی باڵایان پێکهێناوە بۆ جێبەجێکردنى ئەو فەرمانەى سەرۆکى هەرێم و ژوورێکی عه‌ملیات له‌ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێکهێنراوە که کۆمه‌ڵێک ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه و ئاسایش تێیدا بەشدارن.
هەروەها وتى “پێنج لیست به‌ده‌ست لیژنه‌که‌مان گه‌یشتووه که له‌لایه‌ن دادگاکانه‌وه داواکراون، ئه‌وانیش له پارێزگای هه‌ولێر 725 ناو، له پارێزگای سلێمانی 989 ناو، له پارێزگای دهۆک 428 ناو، له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان 351 ناو، له سۆرانیش 160 ناومان بۆ هاتووه”.
یاوەر ئاماژەى بەوەشکرد وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م پێنج ژووری عه‌مه‌لیات له‌و ناوچانه دروستکراون و ناوی داواکاراوانی تێدایه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر داواکراوان، جەختیشیکردەوە کە جیاوازى لەنێوان داواکراواندا ناکرێت و لە هەر پۆست و پلەیەکدا بن دەستگیردەکرێن.
بەستەری سەرەکی هەوالەکە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق