BBC: دیوی تاریکی دیموكراسی له كوردستان... به ڤیدیۆ
BBC News Newsnight The dark side of democracy in Iraqi Kurdistan
BBC: دیوی تاریکی دیموكراسی له كوردستان... به ڤیدیۆ
له راپۆرتێكدا به ناونیشانی (دیوی تاریکی دیموكراسی له كوردستان) كه‌ناڵی (BBC) باس له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی رابردوی هه‌رێمی کوردستان ده‌كات، ده‌ڵێت: هێشتا مه‌ترسی بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ئه‌وانه‌ی نه‌یاری حكومه‌تن ماوه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه 20 ساڵ پێش ئێستا كورده‌كان له دژی رژێمی سه‌دام راپه‌رین، به‌ڵام ساڵی رابردو له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا كه كوردستان به‌ڕێوه ده‌به‌ن خه‌ڵك رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، چونكه دو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ژیانیان كۆنترۆڵ كردوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو كه 17ی شوبات یه‌كه‌م رۆژی خوێناوی بوه بۆ خۆپیشانده‌ران، كاتێك پاسه‌وانه‌كانی باره‌گای یه‌كێك له حیزبه فه‌رمانڕه‌واكان راسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردوه و لێیان كوشتون.
راپۆرته‌كه‌ی (BBC) تیشكی خستوه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه كوردستان له‌ڕوی ئه‌منیه‌وه ئارامه، به‌ڵام تائێستاش مه‌ترسی هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی دژ به حكومه‌تن و رۆژنامه‌نوسان روبه‌روی مه‌ترسی لێدان و هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن و گیران كوشتن و دیارنه‌مان ده‌بنه‌وه.
سه‌باره‌ت به مه‌ترسی سه‌ر رۆژنامه‌نوسان باس له‌وه ده‌كات كه یه‌كێك له وه‌زیره‌كان به ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌حمه‌د میره‌ی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین ده‌كات، كه پشتگیری خۆپیشاندانی كردوه.
هه‌ر له راپۆرته‌که‌ی (BBC)دا تۆماره ده‌نگیه‌كه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان خراوه‌ته‌ڕو که هه‌ڕه‌شه له ئه‌حمه‌د میره ده‌کات.
بۆ بینینی ریپۆرتاجەکە کردتە لەسەر ئەو بەسەتەرەی خوارەوە بکە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق