الجمعة، 25 مارس 2011

دادگا وەک سەرچاوەى داهات؟!




دادگا وەک دامەزراوەیەکى جێبەجێکارى یاسا و سیستەمى دادوەرى،ئەرکى سەرەکىبەدەستهێنانەوەى مافى مادى و مەعنەوى بەشخوراوانە لەلایەک،وە سەپاندنى سزایە بەسەر سەرپێچکاراندا بە ئامانجى چاکسازى بەسەر مرۆڤە لادەرەکان و تاوانکارەکاندا لەلایەکى ترەوە،تا بەهۆى جۆرى سزاکەوە دەرفەتى دوبارە برەخسێنێت بۆ گەراندنەوەى خراپەکارو سەرپێَچکەران بۆ نێو گۆمەڵگا بۆ ئەوەى ئەوانیش مافى ژیان و بەشداریکردنیان هەبێت وە بەشداربن لە رەوتى بەرەوپێشچونى کۆمەڵگا و مومارەسەکردنى ژیاندا.


بەڵام وەختێک کۆى سیستەمى دادوەرى هەر لە داواکارى گشتیەوە تا دادگاى باڵا و تەواوى لق و پۆپەکانى ئەوسیستەمە ئەکەونە ژێر رکێف و مەیل و فشار و خواستى دەسەڵاتێکى ستەمکار یان خێڵەکیەوە ،کە تەنها مەبەستیان لە دامەزراندن و کارکردن و شەرعیەتدان بە دادگا و جێبەجێکردنى یاسا تەنها تاوانبارکردنى ئەوانیترە وە بەرگرى کردن و شەرعیەتدانە بە ستەم و تاوانەکانى خۆیان. لێرەوە کارەساتێک دەست پێ ئەکات کە ئەشێت بیچوێنین بە حکومى تاعونیەت (despotism)کە ترسناکترین و بەرزترین و قێزەونترین جۆرى ستەمکاریە.


پەنابردنى دەسەڵاتى ستەمکار بۆ دادگا بۆ دەمکوتکردن و خنکاندنى ئازادى بیرورا،بەبیانوى سەروەرى یاسا ،بەیاسایى کردنەوەى تیرۆر و ترساندن و خنکاندنى ئازادیى بیرە.


تۆمارکردنى سکاڵا شەرمهێن و بێناوەرۆکەکانى دەسەڵات لەسەر رەخنەى نوسەران و رۆژنامەنوسان کە پرن لە حەقیقەت و ئاشکراکارى گەندەڵى و بەهەدەردانى پارە و سەروەت و سامانى وڵات جگە نابوتکردنى یاسا بێحورمەتیکردنە بە دەسەڵاتى جێبەجێکردن و ناشرینکردنى یاسایە لەبەر چاوى نەوەکانى داهاتوو.دادگایکردنى کەسانێک لەسەر راڤەکردنى سەفەرەکانى سەرۆک و وتارە بێماناکانى سەلمێنەرى ئەوراستییەکە کە ئەوان قاتیلى ئازادین ، نەوەک بەرگرى کار لە ماف و ئازادیەکانى خەڵک،هەوڵدانى حیزب بۆ دەمکوتکردنى رەخنەگران تەنها ترس نیە لە فراوانکردنى ئازاى، بەڵکو ترسە لە ئاشکراکردنى باس وخواس و دانیشتنەنهێنیەکانی سەرۆک و دارودەستەکەى لەگەڵ سەرانى وڵاتان بۆ دانانى پلانى جەنگ و سات وسەوداى بازرگانى رەش و سەفەقاتى ژێربەژێر بە چارەنوس و سەروەتى خەڵکى ئەم هەرێمەوە.گەیاندن و وروژاندنى مەترسیەکانى دەسەڵات لەمەر تێرۆر و تۆقاندنى رۆژنامەنوسان و دەنگە ئازادیخواز و رەخنەگرەکان بە رێکخراوە و مێدیاو ناوەندە نێودەوڵەتیەکان بەجۆرێک کاریگەربووە کە دەسەڵاتى شەرمەزارو نابوتکردوە. دەرئەنجامى ئەم کارەگرنگ و پیرۆزانەش دەسەڵات تەنها رێگا چارەیەک کە تواناى بەکارهێنانى هەبێت پەنا بردنە بۆ دادگا و یاسا کۆنەپەرستەکانى بەعس و بەس،حیزب بەبۆچونى خۆى ئەتوانێت لەرێگاى سکاڵاى یاسایى و راپێچکردنى نوسەرو رۆژنامەنوسان بۆ بەردەم پیاوانى خۆفرۆشى دادگا، ئەتوانێت ئاسان سەرکوت و پەلوپۆى ئەودەنگانە بکات. دەستێوەردانى حیزب لە پرۆسەى دادوەریکردنى نوسەرو رۆژنامەنوساندا و دەرچواندنى یاسا و لەکارخستن و بەکارخستنى یاسا بە مەیل و قازانجى دەسەڵات خۆى وکەڵک وەرگرتنى دەسەڵات لە دادگا وەک سەرچاوەیەکى داهات بەجۆرێک کە داهاتى مانگانەى ئەودامەزراوە یاساییە لەبەرامبەر سکاڵاکانى حیزب لەسەر جەنگاوەرانى ئازادى بیرورا ، سەد هێندە زیاربێت لە داهاتى فرۆشى نەوتى خاوى کوردستان جگە لە شەرمەزاریەکى گەورە بۆدەسەڵات، لەکەدارکردنى خودى سیستەمى دادوەریە بۆ سەدان ساڵى ئایندە،وە تۆمارکردنى پەڵەیەکى رەشە بەنێوچەوانى پارێزەر و دادوەرانى نەفس نزم و کۆیلەى حیزب لە دۆسیە زەردەکاندا.



ماڵپه‌ڕی ئاکۆ خه‌لیل

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق