الجمعة، 25 مارس 2011

سلێمانى - ژینگەى شارە گه‌شتوگوزارییه‌که‌ هەڕەشەى مەرگ لە دانیشتوانەکەى ده‌کا


رۆژى 14/11/2010 لە شەقامى سالم و هۆڵى رۆشنبیرى سلێمانى بە ئاماده‌یی پیاوماقوڵانى شار و خانمى یەکەمى ئیراق یادى لەدایک بونى سلێمانى کرایەوە،هەرچەندە من بەشدارى ئاهەنگى لەدایک بونەکەى شارە حەیاتەکە نەبووم،بەڵام ئاگادارم کە جگە لە بەزم و بالۆرەى هونەرى و وتارە بێماناکانى پیاوە دەسڵاتدارەکانى حیزب و نەرجسیەتى خانەدانەکانى شار و سەرمایەدارە بێگانەکان و بازرگانە چاوچنۆکە خۆماڵیەکانى سلێمانى بەردێکیان نەخستوەتە سەربەردێک و هیچ پلانێکیان بۆ ژینگە و رێگەوبان و ئاو و سیماکانى شاربونیان بۆ سلێمانى نەکێشاوە،،تەمەنى ئەو شارەى کە بە شارى هەڵمەت و قوربانى ناو ئەبرێت ئەمساڵ بوبە 226 ساڵ ،شارێک کە زۆربەمان پۆز بە رۆشنبیریەکەیەوە لێەدەین و زەمەنێک بە شارى جوان و گەشت وگوزار ناو ئەبرا،کەچى ئێستا بە ریزبەندى سێهەم دێت لە خراپى ژینگەو کەش و هەواکەى و وە هەرەشەى کوشندە لە دانیشتوانەکەى ئەکات.


واى ؟!! چەندە شورەییە کە شارێک وەها ژەهراوى و وێران و بۆگەن و سیخناخ کرابێت ؟؟! و پاش زیاتر لە دوو سەدە مەرگ بەدیارى بدات لە سنگ و مەمکى کچە شۆخ وشەنگەکانى؟ََ!!، ئەفسوس ئیدى کچانى سلێمانى ناتوانن سینەى قوت و پرلەنازى خۆیان بۆ کورانى غەریبە و ئاشقەکانیان دەربخەن ،چونکە کوشندەترین نەخۆشى کە شێرپەنجەیە بوەتە هەرەشە لە لیمۆى ترش و هەرمێ گولابى سنگیان،رۆژنیە دەیان ئینسان نیشانە سەرتایەکانى شێرپەنجە لە بەدەنیاندا دەرنەکەوێت و رەوانەى نەخۆشخانە هەژارەکەى هیوا نەکرێن؟



رۆژ نییه‌ سینەى کچانى شار بەر نەشتەرى پزیشک و بەر تیشکى سوتێنەرى لیزەر نەدرێت، رۆژ نییه کچان بێهیواتر نەبن لە بارى خراپى تەندروستیان؟، سەر پەنجەى خوێندکارانى زانکۆ لە نەخۆشخان فێرکاریەکاندا کە گرێ شێرپەنجەییەکان مەمکى کچە بێنازو بێهیواکاندا ئەپشکنن شاهێدى ئەوەن کە چەندە نەخۆشیى شێرپەنجە هەرەشە لە مەمکى کچانى شار و دانیشتوانەکەى ئەکەن،دەمێکە شارەکەى ئیبراهیم پاشاو شێخ مەحمودى حەفید وێرانەو بێخاوەنە،دەمێکە پاشاگەردانى روى لەم شارەکردوە،بەڵام دەسەڵاتداران و چەتەکان و بازرگانان بەبیانوى بێمانا هەروەک پیشەى هەمیشەییان حەقیقەتى وێرانەبون و دەردو نەخۆشیەکوشندەکان لە خەڵکە هەژارەکەى ئەشارنەوە،بەڵام لەمەودوا کەس ناتوانێت خۆى لەو راستیە بشارێتەوە کە سولەیمانى لەروى تەندروستیى و ژینگەییەوە نەبوەتە یەکێک لە شارە مەترسیدارەکانى عێراق، ئامارە رەسمیەکانى ساڵانى رابوردووى بەرێوەبەرانى خۆشخانەى هیواو فێرکارى و هۆبەکانى نەشتەرگەرى ئاماژەیەیان بە هاتنى ئەمرۆژە ترسناکە کردوە، ، بۆیە دەسەڵاتداران چیتر ناتوانن خۆڵ لەچاوى خەڵک بکەن و دڵنیایان بکەنەوە کە نەخۆشیەکى کوشندەى وەک شێرپەنجە تائاستێکى زۆر مەترسیدار بەرزنەبوەتەوە،وە لێدوان و دانپیانانەکانى چەند مانگ لەمەوبەرى بەرێوەبەران و بزیشکەکانى تایبەت بەوبوارە ئەوراستیە ئەسەلمێنن وە لەمەودوا پزیشکە بەویژدانەکانیش بەرگەى شاردنەوەى ئامارى توشبوەکان ناگرن کە رۆژانە سکاڵایانە لەدەس نەبونى دەرمان و جێگاى نەخۆش ،بەڵام گەورەیى بۆ بەرێوەبەرى کەشناسى سلێمانى کە لەدەستپێشخەریەکى بێوێنەو لە هەوڵێکى مرۆڤدۆستانەدا رۆژى 27/11/2010 لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ریزبەندى پیسترین شارکانى ئێراقى درکاند و ناخۆشبەختانەش سلێمانى شارى هەڵمەت و قوربانى پلەى سێهەمى لە پیسبونى ژینگەکەى بەدەستهێنا.بۆیە لێرەوە مافى خۆیەتى بڵێین ،سەرشۆرى و روزەردى بۆ ئەو کاربەدەست و دامودەزگا حکومى و ناحکومیانەى کە لەبەر هەرهۆیەک بوە ناراستوخۆ یان راستەوخۆ هۆکارى پیسبونى ژینگەى ئەم شارەن و دەستیان هەیە لەم کارەساتەدا.



لێرەوە بەرپرسیاریەتیەکى فرەگەورە ئەکەوێتە ئەستۆى بەرێوەبەرانى هەریەک لەفەرمانگە و دامەزراوە جۆربەجۆرانەى وەک (کۆمەڵەى کوردستانێکى سەوز،شارەوانى سلێمانى،وەزارەتى تەندروستى ،پارێزگاى سلێمانى،وەزارەتى ژینگە پارێزى،بازرگان و دەسەڵاتدارە کان،کۆمپانیاو کارخانەکان،بەرێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى،ئاسایشى شار،بەرێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى) چونکە ئەم بارەى ئێستا ئەوە ئەسەلمێنێت کە بەدرێژاى دەسەڵاتیان سەرجەمیان کەمتەرخەمبوون بگرە هۆکارى پیسبونى ژینگەى شارى سلێمانى بوون وە دەبێت وەڵامێکیان هەبێت بۆ ئەم کارەساتەى کە هەرەشەى مەرگ لە تەواوى دانیشتوانەکەى ئەکات ، وە لێرەوە داوا لە ژنان و کچان و تەواوى خەڵکى شارى سلێمانى ئەکەم لەو لایەنان و دامودەزگایانە خۆش نەبن کە بونەتەتە هۆى پیسکردنى ژینگەى شارەکەیان و دەستبکەن بە هەڵمەتى لێپێچینەوە و راپێچى دادگایان بکەن،وە داواى قەرەبوو بکەن ،بە لێسەندنى سەرانەى رەوا تاقیگەو نەخۆشخانەى تایبەت بە شێرپەنجە بکرێتەوە، وە کەرتى تایبەت ناچار بە پرۆژەى بەسەوزایکردن و پاکردنەوەى شاربکەن و هەموو رێوشوێنێکى یاساى و مەدەنى و بگرنەبەر تا شارە حەیاتەکە لە نمونەى پیس و پۆخڵى و ژەهراویبونیەوە بکرێتە شارێکى خاوێن تا لەبرى ئەوەى مەدالیاى مەرگ بدات لە سنگى کچانى شار ژیان و خاوێنیان پێببەخشێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق