له سلێمانى میلیشیاى حزبى خه‌ڵکیان کوشتووه
له نوێترین راپۆرتى خۆیدا رێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى (amnesty internation) داوا له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات که «جڵه‌وى ئه‌و میلیشیا چه‌کداره حزبیانه بگرێت، که رۆژى (17)ى شوبات چه‌ند خۆپیشانده‌رێکیان کوشتووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى خۆپیشاندان له دژى حکومه‌ت به‌رده‌وامه».
راپۆرته‌که‌ى رێکخراوه‌که ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کردووه، له ئه‌نجامى پێکدادانه‌کاندا له نێوان خۆپیشانده‌ران له لایه‌ک و هێزه‌کانى پۆلیسى حکومه‌ت و چه‌کداره‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان له لایه‌کى تره‌وه له شارى سلێمانى، چه‌ند گه‌نجێک کوژراوه و چه‌ندین که‌سیش بریندار بوون.
راپۆرته‌که له زاری مالکۆلم سمارت ( Malcolm Smart) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقای رێکخراوه‌که، ده‌ڵێت: «ئه‌وه پێوستییه‌کی هه‌نوکه‌ییه که ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ستبه‌کار بن بۆ رێگه‌گرتن له کوشتاری زۆرتر، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی میلیشیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنترۆڵ بکه‌ن و به پێی یاسا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت».
راگه‌یاندنه‌که ده‌شڵێت: به پێی راپۆرته‌کان هێزه ئه‌منیه‌کان ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کردوه و گازی فرمێسکڕێژیان به‌کارهێناوه له دژی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی ده‌یانویست بگه‌نه باره‌گای (پ.د.ک) بۆ ئه‌وه‌ی بیسوتێنن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات، «تا ئێستا سێ که‌س له‌و خۆپیشاندانانه‌ی سلێمانیدا به ده‌ستی میلیشیای (پ.د.ک) کوژراون که هه‌رسێکیان گه‌نجن و خۆپیشانده‌رانیش داوای کۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن».
ڕاپۆرته‌که دووباره له زاری (Malcolm Smart)ه‌وه ده‌ڵێت: «ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی ده‌بێ فه‌رمانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی ده‌موده‌ست له‌م کوشتنانه بده‌ن و ئه‌وانه‌ی که ده‌ستیان تیایدا بووه ده‌بێ دادگایی بکرێن، چونکه وا ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و کوشتنانه نایاسایی بوون».
http://www.chatrpress.com/Detail.aspx?id=3277&LinkID=3
http://issuu.com/chatr/docs/chatr_45_2_?mode=embed&layout=http%3A%2F%2Fskin.issuu.com%2Fv%2Flight%2Flayout.xml&showFlipBtn=true
http://issuu.com/chatr/docs/chatr_45?mode=embed&layout=http%3A%2F%2Fskin.issuu.com%2Fv%2Flight%2Flayout.xml&showFlipBtn=true
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق