نه‌ورۆز نامه‌یه‌ك بۆ گه‌نجانی كوردستان
وه‌رن با جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بكه‌ین به جه‌ژنی توره‌ی گه‌نجان و شۆرشی سپی رابگه‌یه‌نین.
* سڵاوی خۆشه‌ویستی و شكۆمه‌ندی و ئیراده بۆ ته‌واوی گه‌نجان و خه‌ڵكانی ئازادیخوازی كوردستان.وێرای پشتیوانی وپیرۆزبای له سه‌ركه‌وتن و ئیراده‌ی به‌هێزو ماندوو نه‌ناسانه‌تان له به‌رامبه‌ر هاتنه مه‌یدانی خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌و تێكۆشانتان له پێناو ئازادی و ته‌واوی ماف و داخوازیه‌كانتان،ئێمه‌ی چالاكوان و كه‌سانی ئازادیخوازی تۆری به‌رگی له ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك ،ئاماده‌ی به هه‌ره‌وه‌زی كاركردن و كۆمه‌ك و پشتیوانیتانین له گشت شار‌و شارۆچكه‌و لادێكانی كوردستان بۆ روبه‌روبونه‌وه‌و به به‌دادگا گه‌یاندنی بكوژانی ئازادیی و گه‌نده‌ڵ و سته‌مكارانی ده‌سه‌لاتدار و حكومرانی ئه‌م هه‌رێمه،
* گه‌نجان و هاوڵاتیانی خۆپێشانده‌رو نارازی له خراپی سیسته‌می حكومرانی هه‌رێمی كوردستان و باری گوزه‌رانتان، به‌له‌به‌رچاوگرتنی وه‌ڵامه نه‌رێنی و ساردوسر و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا داپلۆسێنه‌روبكوژو تۆقێنه‌ره‌كانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له‌به‌رامبه‌ر خۆپێشانده‌ران _به‌ئامانجی خامۆشكردن و سه‌ركوتكردنی ئیراده‌و ده‌نگی ئه‌و هه‌زاران گه‌نج و خه‌ڵكه ئازادیخوازه‌ی كه ماوه‌ی مانگێكه به شێوازی مه‌ده‌نیانه و ئاشتیانه له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان رژاونه‌ته سه‌رشه‌قامه‌كان،وه له ناو ئاپۆره‌ی هه‌زاران كه‌سدا داوای چاكسازی و عه‌داله‌ت و گۆینی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتی حكومران ئه‌كه‌ن، بۆ هه‌رچی باشكردنی گوزه‌ران و پاراستنی كه‌رامه‌ت و ماف و ئازادییه‌كانمان_ وه به‌رده‌وامیدان به گرتن و كوشتن و ئازاردان و سوكایه‌تی كردنمان و به‌ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی كرداریانه‌ی هیچكام له سه‌رۆكه زۆر‌و بۆره‌كانی ئه‌م هه‌رێمه، ئێمه پێشنیار ئه‌كه‌ن كه له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا ،وه له یه‌كه‌مین رۆژی ساڵی كوردییدا هه‌موولایه‌كمان به‌شداری و پشتیوانی ته‌واوی خه‌ڵكی ئازادیخوازی خۆپێشانده‌ر و راپه‌ریوی كوردستان بكه‌ین ،وه جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ به جه‌ژنی توره‌ی گه‌نجان و شۆرشی سپی رابگه‌یه‌نین،وه له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا به مه‌شخه‌ڵی توره‌ی و ئاگرینه‌وه له گشت شارولادێیه‌ك برژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان،ده‌ست له‌ناوده‌ستی یه‌كتر نه‌فره‌ت له خوێن رشتن و توندوتیژی و ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكارو گه‌نده‌ڵ بكه‌ین ،داوای هه‌رچی زوتری پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی نیشتیمانی بكه‌ین بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی و هه‌نگاونان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خه‌ڵك ،كه لێوان لێوبێت له ئازادی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و عه‌داله‌ت و پاكیزه له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا ،وه به ئامانجی به‌دیهێنانی دونیایه‌كی باشتر و شایسته و خۆشگوزه‌ران بۆ هه‌مو تاكێكی ئه‌م وڵاته.
* گه‌نجانی توره‌و شكۆمه‌ند و هۆشیار،ئێمه به هاوكاری و به‌شداری و پشتیوانی ئێوه‌ی هۆشیار و خه‌مخۆری ئه‌م وڵاته،ساڵانێكه ده‌ست له‌ناو ده‌ستی كه‌سانی ماندونه‌ناس و ئازادیخواز به چالاكی مه‌ده‌نی جۆراوجۆر له شێوه‌ی كامپین و خۆپێشاندان و ناره‌زایه‌تی ده‌ربرینه‌وه، بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئازادیخوازیمان پێكهێناوه و له‌پێناو به‌رگری كردن له ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، به‌بێ جیاوازی ره‌گه‌زی و ئاینی و ئایدیۆلۆجی ، به پشته‌بستن به توانا سورداره‌كان خۆمان وه‌ك رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆ و ناحكومی ،وه هه‌وڵی به‌دیهێنان و ئامانج و داخوازییه‌كا و به‌رگریكردنمان داوه،له‌م پێناوه‌شدا چه‌ندین چار روبه‌روی گرفت و هه‌ره‌شه‌ی جۆراوجۆربوینه‌ته‌وه,به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچكام له‌م هه‌وڵه قێزه‌ونانه نه‌ی توانیوه به‌ر به تێكۆشانی مه‌ده‌نیانه‌ی تۆره‌كه‌مان بگرن و دوچاری شكستمان بكه‌نه‌وه.
*بۆیه لێره‌وه داوا له هه‌موو پارته سیاسیه‌كانی كوردستان،به‌تاییبه‌تی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن و خه‌ڵكی ئازادیخواز و گروپ و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان ئه‌كه‌ین ،كه به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ریشه‌ی و گونجاو بده‌ن و ئه‌م ده‌رفه‌ته زێرین و مه‌زنه له كیس نه‌ده‌ن. له‌هه‌مانكاتدا هۆشداری ئه‌ده‌ینه هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان كه به‌رهه‌م و ره‌نجی ده‌یان ساڵه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه بۆ گۆرینی ده‌سه‌ڵاتدرانی كوردستان ناویانه به‌فیرۆ نه‌ده‌ن و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی سیاسی خۆیاندا راپه‌رینی خه‌ڵكی كوردستان خامۆش نه‌كه‌ن،ئه‌م ده‌ستكه‌وته گرنگ و كۆده‌نگییه‌ی كه ئێستا هاتوه‌ته‌گۆرێ به‌لارێ و له‌بار نه‌به‌ن.چونكه خه‌ڵكی كوردستان چیتر سه‌ركوت و موزایه‌ده و گه‌مه‌ی سیاسی به ماف و داخوازییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه له هیچ حیزب و كه‌سێكی سیاسی قبوڵ ناكات.
تۆری به‌رگری له ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك www.tbmax.org ; khalil_zada@yahoo.com, 18/3/2011, tel: +964 )0)7707698822
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق