ئامانجه‌كانمان له گردبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه مه‌ده‌نییەکەی بەردەرکی سەرا
هاوڵاتیانی به‌رێز:
ئێمه وه‌ك تۆری به‌رگری له ماف و ئازادیه‌كانی خه‌ڵك و چالاكوانان مه‌ده‌نی و خه‌ڵكانی ئازادیخواز سێ ئامانجمان هه‌یه له‌م گردبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه مه‌ده‌نیه:
1- ده‌ربرینی خۆشحاڵی و پیرۆزبای گه‌رم له هه‌ردوو گه‌لی تونس و میسر ،به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی ئیراده و فشاری مه‌ده‌نیانه‌ی تونسی و میسریه‌كان به‌سه‌ر دیكتاتوره‌كانیاندا .
2- بۆ هۆشداری دان و به‌خه‌به‌رهێنانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له هه‌ڵكردنی ره‌شه‌بای توره‌ی خه‌ڵك له سه‌ر هه‌مان قه‌یرانی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ،كه به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستانی گرتوه .
3- بۆ نه‌فره‌ت كردن له جه‌نگ و ئه‌گه‌ری دوباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ری ناوخۆ له ئه‌نجامی ململانێی حیزبه‌سیاسیه‌كانی كوردستان.تا به ململانێی مه‌ده‌نی و دیموكراتیانه هه‌وڵی ئالوگۆری ده‌سه‌ڵات و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانتان بده‌ن.
بۆیه به‌هیوای به‌شداری مه‌ده‌نیانه و دوور له‌توندو تیژی هه‌موولایه‌كتان بۆ راگۆرینه‌وه و فشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات وسه‌رجه‌م پارته سیاسیه‌كان وه له پێناو گه‌یاندنی ئامانجه‌كانمان به‌ده‌سه‌ڵاتداران و لایه‌نی په‌یوندیدار به پرس و داخوازیه‌كانی ئێوه‌وه .
تۆری به‌رگری له ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك /سلێمانی
17-2-2011
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق