تۆری به‌رگری له ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك داوای ده‌ستگیركردنی چه‌كداره‌كانی لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌كات.
پاش ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له گۆره‌پانی ئازادی شاری سلێمانی به‌ئامانجی پیرۆزبایی له‌گه‌لی میسر و تونسیه‌كان و هۆشداری دان به ده‌سه‌ڵاتداران له په‌له‌كردن بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسی و ئابوریه‌كانی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازییه‌كان خه‌ڵك ،وه نه‌فره‌تكردن له جه‌نگ و گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان له‌نێوان پارته سیاسی و ئۆپۆزیسیۆنه‌كاندا. كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه له‌كات و شوێنی دیاریكراو و مۆڵه‌تپێدراودا به شێوازی ناتوندوتیژی و ئاشتی و گۆرانی كۆتایپێهات.
له‌پاش كاتژمێرێك ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی توره هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر باره‌گای لقی 4 ی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی ناو باره‌گای لقی 4 ه‌وه به ده‌سترێژی گوله وه‌ڵامی توره‌ییه‌كه‌یان درایه‌وه و سه‌ر ئه‌نجام بویه هۆی كوژران و برینداركردنی ده‌یان گه‌نج ،كه ئه‌مه‌ش دوره له هه‌ر پێوه‌رێكی مه‌ده‌نی و یاسایی و ئه‌خلاقیه‌وه،بۆیه ئێمه وه‌ك تۆری به‌رگری له ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك داوای به‌په‌له ده‌ستگیركردنی ئه‌وكه‌سانه ئه‌كه‌ین كه به ده‌سترێژی گوله وه‌ڵامی توره‌یی خه‌ڵكیانداوه‌ته‌وه، وه داواده‌كه‌ین كه هێزه ئه‌منیه‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و ئه‌منیه‌تی شار و هاتنه‌سه‌ر شه‌قامی خه‌ڵك بپارێزن كه له‌به‌رامبه‌ر كوشتن و برینداركردنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌نجامدراوه.
تۆری به‌رگری له ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك
18-2-2011
9:00 am
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق